ئابووری
وەزارەتی دارایی: پێش جەژنی قوربان مووچە دابەش دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دارایی عیراق فەرمانی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی پێش جەژنی قوربان دەركردووە و بەپێی ماڵپەڕە عیراقییەكان سەرەڕای خراپی بارودۆخی ئابووری، بڕیار دراوە مووچە دابەش بكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی، وەزیری دارایی عیراق بەرپرسانی وەزارەتەكەی راسپاردووە بۆ ئامادەكردنی رێوشوێنە پێویستەكان بۆ ئەوەی پێش جەژنی قوربان مووچەی فەرمانبەران ئامادە و دابەش بكەن.
ئەمە لەكاتێكدایە هێشتا روون نییە وەزارەتی دارایی عیراق بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان دەنێرێت بۆ ئەوەی هاوشێوەی فەرمانبەرانی عیراق، فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش مووچە وەربگرن.
خ.غ