گێتی
بایدن هەڕەشە لە روسیا دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
ئینستتیوتی نارین، مەودا میدیا- ھێمن سەعید
جۆ بایدن، پاڵێوراوی پاڵپشتیكراوی پارتی دیموكراتی ئەمەریكی بۆ هەڵبژاردنە نیشتمانییەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا رایگەیاند "راپۆرتمان لە دەزگای هەواڵگریەوە پێگەشتووە كە روسیا هەوڵدەدات دەستوەردان بكات لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا لە 3ـی تشریینی دووەمی ئەمساڵ.
بایدن لەمیانەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا كە بۆ كۆكردنەوەی پاڵپشتی بۆ هەڵمەتەكەی رێكیخستبوو لە رێگەی ئەنتەرنێتەوە رایگەیاند "پێشتریش ئاگادرا بووین لەو بارەیەوە، دڵنیاییتان دەدەمێ ئێمە ئێستا دەزانین، چونكە هەندێ بەڵگەی نوێمان دەسكەوتووە كە روسیا تا ئێستاش بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ لەكەداركردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەكەمان".
بایدن هەرەشەی لە روسیا كرد و وتی " ئەگەر روسیا بەردەوام بێت لە دەستوەردانەكانی ئەوا بەقورسی باجەكەی دەدەن" ئەگەر بیباتەوە لە هەڵبژاردنەكان لەبەرانبەر دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەكانی 3ـی تشرینی دووەمی داهاتوو. هەروەها وتیشی "چین بەهەمان شێوە هەوڵدەدات بۆ ناشیرینكردنی هەڵبژاردنەكان بە ئامانجی ئەوەی باوەڕمان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی 2020 نەمێنێت".
جێگەی ئاماژەیە، بایدن لە قسەكانیدا هیچ ئاماژەیەكی بەوەنەدا كەی ئەو راپۆرتە هەواڵگریانەی بەدەست گەشتووە، پێشتريش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا لە 30 ـی حوزەیرانی ئەمساڵ لەبارەی دەستێوەردانەكانی روسیا ئاماژەی بەوەكرد كە راپۆرتیان لەو بارەیەوە پێنەداوە سەبارەت بە لێكۆڵینەوە نهێنیەكان كە لەوانەیە راپۆرتێكی پێشكەش بكردایە سەبارەت سزادانی ترەمپ كە هیچ رێوشوێنێكی نەگرتووەتەبەر سەبارەت بەو راپۆرتە هەواڵگریانە. هەروەها بایدن باسیلەوەشکرد "روسیا لە ئەفغانستان بەخشش دەدات بەوانەی سەربازی ئەمریكی دەكوژن".
شایەنی باسە، روسیا سەبارەت بە تۆمەتباركردنی بە دەستێوەردانی لە هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا و وڵاتانی دیكە چەند جارێك رەتیكردەوە و بەناڕاستی لەقەڵەمدان.