گشتی

مانای شووکردن و ژنهێنان لە خەودا چییە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


مانای شووکردن و ژنهێنان لە خەودا چییە؟
مەودا میدیا-

هەندێک کات گەنجان، کەمتر ئەوانەی هاوسەریان هەیە خەو بە دروستکردنی ماڵ و پرۆسەی هاوسەرگیریوە دەبینن بەلایانەوە گرنگە ماناکەی بزانن تاوەکو لای خۆیان بزانن واتای خەوەکەیانچییە، ئیبن سیرین ئەم لێکدانانەوەانەی بۆ کردووە.

لەخەودا هاوسەرگیری ئەم واتایانە لە خۆ دەگرێت:
یەکەم:
ئافره‌تی ته‌مه‌ن بچوك له‌ خه‌ودا شوو بکات خێر و خۆشی بۆ دێت، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ئافره‌تێکی زاڵم و زۆردار ببێته‌ هاوسه‌ری بێ ده‌سه‌ڵات ده‌بێت و ده‌ست و پێی ده‌به‌سترێت.

دووەم: ئه‌و که‌سه‌ی ئافره‌تێکی نه‌ناسراو بخوازێت ده‌مرێت، یان لە خانوویەکەوە ده‌گوازێته‌ بۆ خانوێکی تر یان پله‌و پایه‌یه‌کی به‌رزی ده‌ست ده‌که‌وێت ئه‌گه‌ر شایی و ئاهه‌نگی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌وه‌ پله‌و پایه‌یه‌کی به‌رزه‌ و شایه‌سته‌ی ئه‌و پله ‌و پایه‌یه‌.

سێیەم: ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ئافره‌تێك بخوازێت و ئافره‌ته‌که‌ بمرێت ئه‌و که‌سه‌ خۆی به‌کارێکه‌وه‌ خه‌ریك کردووه‌ ته‌نها ماندوبوون و زیانی بۆ ده‌مێنێته‌وه‌.

چوارەم:
ئافره‌تی دووگیان له‌ خه‌ودا شوو بکات کچی ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌ کراسی بوکێنیه‌وه‌ بێت کوڕی ده‌بێت.

پێنجەم: ئه‌و که‌سه‌ی ژنێکی هه‌بێت و ژنێکی تر بخوازێت ئه‌وه‌نده‌ی جوانی ژنی  دووه‌م پاره‌ و پوول و موڵکی ده‌ست ده‌که‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنه‌که‌ یان بووکه‌که‌ نه‌بینێت دەمرێت.
ک.ر
Qaiwan
Qaiwan