ئابووری

برنجێكی باش لە بەشە خۆراك دابەش دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


برنجێكی باش لە بەشە خۆراك دابەش دەكرێت
مەودا میدیا-

لە بارەی ئەو برنجەی كە لە بەشە خۆراكی مانگانە بەسەر هاوڵاتیان دابەشكراوە كە دەوترێت خراپە، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی دەڵێت، برنجی خراپ بەسەر هاوڵاتیان دابەش ناكەین و هەر بریكارێك برنجی خراپی لابوو دەبێت بیگەڕێنێتەوە بۆ كۆگاكان، دەشڵێت، برنجێكی باشی ڤێتنامی دابەش دەكەین.

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "هەر بەشە برنجێك كە لە بەغداوە دەگاتە شاری سلێمانی، لە تاقیگە پشكنینی بۆ دەكەین، ئەگەر بزانین خراپە و بە كەڵك نایەت دەیگەڕێنینەوە بۆ بەغدا".

ئەوەشی خستەڕوو "بەردەوام هەموو بریكارەكانی خۆراك ئاگاداردەكەینەوە، هەر بەشە برنجێك كە بە دەستیان دەگات ئەگەر خراپبوو، ئاگادارمان بكەنەوە، برنجەكە دەگەڕێنینەوە بۆ كۆگاكان و دواتر رەوانەی بەغدای دەكەینەوە".

باسی لەوەشكرد "لە ئێستادا هیچ بەشە خۆراكێك لە بەردەستدانییە لە رۆن و برنج  و شەكر بۆ دابەشكردن بەسەر هاوڵاتیان، لەگەڵ بەغدا قسەم كردووە و پێیان راگەیاندوین لە دوای جەژن برنج دەگات و دابەشی دەكەین بەسەر هاوڵاتیان لە جۆری ڤێتنامییە، بەڵام بۆ رۆن و شەكر هیچ دەنگی نییە".

پارێزگای سلێمانی مانگانە پێویستی بە شەش هەزار تەن برنج هەیە وەك بەشە خۆراك بۆ دابەشكردن بەسەر هاوڵاتیان و رۆن و شەكریش سەرو 10 هەزار تەن بۆ یەك مانگ.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان