ئابووری

پارەی دوو مانگ بەسەر یەكەوە دابەش دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارەی دوو مانگ بەسەر یەكەوە دابەش دەكرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، سبەی یەكشەممە، پارەی وانەبێژی مامۆستایان بۆ مانگی سێ دابەش دەكرێت، داواش دەكات لە ماوەی هەفتەیەدا لیستی مانگی چوار ئامادەبكەن.

لە راگەیەندراوێكی ئەو پەروەردەیە هاتووە "ئاگاداری بەڕێوەبەری قوتابخانەو خۆێندنگەو باخچەی مناڵان و مامۆستایانی وانەبێژدەکەین رۆژی یەکشەممە كاتژمێر 10 و نیوی بەیانی، سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی پارەی کرێی وانەبێژ مانگی سێ".

هەروەها "داوا لەسەرجەم بەڕێوەبەرەکان دەکەین لەماوەی یەک هەفتەدا لیستی کرێی وانەبێژی مانگی چوار ێک بخەن لە 1ی چوار، تا 30ی چوار، تەنیا بۆ مامۆستایانی وانەبێژ (دانەمەزراو)، پێویستە لیستەکە رۆژەکانی پشوی فەرمی لێ دەربکرێت".

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان