ئابووری

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی تۆماركرد و ماوەی دوو رۆژیشە بەردەوام لە دابەزیندایە، ئەو دابەزینەش دوای ئەو بەرزبوونەوەیەی چەند رۆژی رابردووە.

نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت ئەمڕۆ سێشەممە، بە 43 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە و دوو رۆژ پێش ئێستا نرخەكەی بۆ سەرو 44 دۆلار بەرزبووە، هەروەها نەوتی خاوی ئەمەریكی بە 41 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

بەڕای شارەزایان بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت لە ئێستادا بەستراوەتەوە بە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆناو بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش پەیوەستە بەو چارەسەرانەی كە بۆ ڤایرۆسەكە لە لایەن وڵاتە پێشكەوتووەكان بەرهەمدەهێنرێت و لە ئەگەری دۆزینەوەی چاسەرە نرخی نەوتیش بەرزدەبێتەوە.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan