ئابووری

جەژنانە دەدرێتە هاوڵاتیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


جەژنانە دەدرێتە هاوڵاتیان
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە، بڕیاریدا پێش جەژن بڕە پارەیەك وەك جەژنانە بداتە هاوڵاتیانی هەژار و كەمدەرانەتی عیراق.
 
سایتی سومەریەنیوز بڵاویكردووەتەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا پێش جەژن هەر هاوڵاتییەكی كەمدەرامەت بڕی 75 هەزار دیناری پێ بدات وەك جەژنانە.

هەروەها بڕیاریشیداوە لێخۆشبوون بۆ هاوڵاتیانی كەمدەرامەت بكات كە قەرزیان لەسەرە لە تۆڕی پاراستن كە ژمارەیان زیاتر لە 17 هەزار خێزان دەبێت.

ئەوەش لەكاتێكدا دوو رۆژە حكومەتی عیراق دەستی كردووە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموز پێش جەژنی قوربان، بەڵام لە هەرێمی كوردستان تا ئێستا مووچەی مانگی سێی ئەمساڵ دابەش نەكراوە.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan