جیهانی

په‌رله‌مانی ئێران بڕی 200 ملیۆن یۆرۆی بۆ فه‌یله‌قی قودس ته‌رخانكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


په‌رله‌مانی ئێران بڕی 200 ملیۆن یۆرۆی بۆ فه‌یله‌قی قودس ته‌رخانكرد
مه‌ودا میدیا-

په‌رله‌مانی ئێران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ یاسایه‌ك دژی هه‌رهه‌نگاوێك ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئێران بیگرێته‌به‌ر، به‌پێی پرۆژه‌ یاساكه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكای خسته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌و بڕی 200 ملیۆن یۆرۆشی بۆ فه‌یله‌قی قودس ته‌رخانكرد.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی ئێران به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبووه‌، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرۆژه‌ یاسایه‌كی په‌سه‌ند كرد دژی هه‌رهه‌نگاوێكی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاته‌ بیگرێته‌به‌ر.

پرۆژه‌ یاساكه‌ له‌ 14 مادده‌ پێكهاتووه‌ و ناوی لێنراوه‌ (تۆڵه‌ كردنه‌وه‌ی سه‌خت)كه‌ گرنگترینیان بریتیه‌ له‌ ته‌رخانكردنی بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌بڕگه‌یه‌كی تری پرۆژه‌ یاسا په‌سه‌ندكراوه‌كه‌دا په‌رله‌مانی ئێران، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا و هه‌موو ئه‌و فه‌رمانده‌ و كه‌سانه‌ی خسته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌ كه‌ده‌ستیان هه‌بووه‌ یان هۆكاربوون له‌ كوشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران.

عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئێراندا باسی له‌وه‌ كرد "به‌مه‌به‌ستی هاوكاری كردنی سوپای قودس له‌سندوقی گه‌شه‌ی نه‌ته‌وه‌یی مۆڵه‌تمان له‌ ڕێبه‌ری باڵای ئێران وه‌رگرتووه‌".  
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان