ئەدەب و هونەر

گەنجێکی کورد ئازارەکانی ژنان دەگەیەنێتە فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێکی کورد ئازارەکانی ژنان دەگەیەنێتە  فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

گەنجێکی کوردی دانیشتووی سلێمانی فلیمێکی دۆکیۆمێنتاری تایبەت بە ئەو ژنانە بەرهەم دەهێنێت کە  لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی کوژراون یان خۆکوژیان ئەنجامداوە وە گۆڕەکانیشیان بێ ناسنامەن بەناوی "761 مێ"، ئەو گەنجە ئاماژە بەوەدەکات  دڵخۆشم كە توانيویەتی بگات بەئامانجەكەی.

دیار کوردۆ، دەرهێنەری فلیمی دۆکیۆمێنتاری "761 مێ" بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەم فیلمە کارنامەی دەرچوونی کۆتا ساڵی خوێندنم بوو لەبەشى فيلمسازى - زانکۆی سلێمانی، فیلمی (761مێ) فیلمێکی دۆکیۆمێنتاریە بەستایلی لێکۆڵینەوە بەرهەم هاتووە، کاری وێنەگرتنی لەلایەن (زاکۆمحمد و ڕێباز ئەحمەد) بۆکراوە ،فیلمەکە باس لەو ئافرەتانە دەکات كە لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی کوژراون ، یان خۆکوژیان ئەنجامداوە وە گۆڕەکانیشیان بێ ناسنامەن".

ئەوەشی خستەڕوو "ساڵانێك ئامانجم دروستکردنی ئەم کارە بوو، بەڵام خودی کەیسەکە زۆر هەستیارو ئاڵۆز بوو وە دەرەنجامی باشی نەدەدا بەدەستەوە كە لەئاست خواست و ويست و دواكارييەكانى مندا بێت ، بەڵام لەکۆتایدا سووربووم لەسەر بەرھەمھێنانى، ھەر بۆيە ڕۆژانی( گەڕان و ئامادەکارى و چوونم بۆ گۆڕستان و بەخاک سپاردنی مردووەكان، ھەروەھا گوێگرتن لەکەیسەکان و پاشان داڵدەی ئافرەتان و زوو زوو وەستاندنی کارەکەم بەبیانوی جیاجیا ....هتد ) تەواو دەرونمى ماندو شەكەت كرد، بەڵام لەهەمان کاتدا دڵخۆشم كە توانيم بگەم بەئامانجەكەم ، وە نيشانيبدەم ھێشتا كەسانێك ھەن بەسەربەرزى و ڕاستگۆيانە شەرحى خراپى بيركردنەوەو ناشرينيەكانى خودى خۆيان دەكەن زۆر بێباكانە".

هەروەها ئەوەشی ئاشکرا کرد "لە ئێستاشدا قۆناغی کۆتای فیلمەکەیەو دواتر فیلمەکە ڕەوانەی فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان دەکرێت"، هەروەها لە کۆتایشدا سوپاسی سەرجەم ئەو کەسانەی کرد کە هاوکاری بوون لە بەرهێمهێنانی ئەو فلیمە.

س.س