ئابووری
ئۆپیك: داهاتی ساڵانەی نەوتی ئێران 41 ملیارد كەمیكردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت- ئۆپیك، نوێترین ئاماری ساڵانەی خۆی لەسەر داهاتی ساڵانەی وڵاتانی ئەندامی ئەو رێكخراوە بڵاوكردەوە، رایگەیاندووە داهاتی ساڵانەی نەوتی ئێران 41 ملیارد كەمیكردووە.
ئۆپیك لە ئامارە نوێیەكەیدا، داهاتی نەوتی وڵاتانی ئەندامی لە ساڵەكانی نێوان 2015 بۆ 2019 ئاشكرا كردووە، كە بەشێكی تایبەتە بە فرۆشی نەوتی ئێران، داهاتی ساڵانەی نەوتی ئێران لە ساڵی 2019 دا بەراورد بە ساڵی 2018 زیاتر لە 41 ملیارد دۆلار كەمیكردووە ".
بەپێی ئامارەكەی ئۆپیك " داهاتی نەوتی ئێران لە ساڵەكانی 2015 بۆ 2019 بەم شێوەیە بووە:
2015: 27ملیارد و308 ملیۆن دۆلار
2016: 41 ملیارد و 123ملیۆن دۆلار
2017: 52 ملیارد و 728 ملیۆن دۆلار
2018: 60 ملیارد و 519 ملیۆن دۆلار
2019: ١٩ ملیارد و 233 ملیۆن دۆلار
ئەو ئامارەی ئێران لەكاتێكدایە، عیراق لە ساڵی 2019 دا زیاتر لە 80ملیارد دۆلار، سعودیە زیاتر لە 202 ملیارد دۆلار ، ئیمارات زیاتر لە 49 ملیارد دۆلار و كوەیت زیاتر لە 52 ملیارد دۆلار داهاتی نەوتیان هەبووە .