عیراقی
كاتی سەردانەكەی كازمی بۆ ئەمەریكا ئاشكرابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - سەركۆ جەمال
كۆشكی سپی وادەی سەردانەكەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراقی بۆ ئەمەریكا ئاشكرا كرد، بەمەبەستی ئەنجامدانی گەڕی دووەمی گفتۆگۆكانی نێوان بەغدا و واشنتۆن.
كۆشكی سپی ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە 20ی ئەم مانگەدا سەردانی وڵاتەكەیان دەكات".
كۆشكی سپی ئەوەشی خستووەتەڕوو "پرسەكانی ئاسایش و وزە و ئابووری و ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو گفتوگۆكانی سەرۆك وەزیرانی عیراق و بەرپرسانی واشنتۆندا تاوتوێ دەكرێن".
جێی ئاماژەیە كازمی لە گەڕی یەكەمیدا كە لە دوو مانگی رابردوودا بەڕێوەچوو، گفتوگۆی لەسەر هەمان ئەو پرسانە و پرسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عیراق كرد".
ئەوەی جێی سەرنجە، بەیاننامەكەی كۆشكی سپی باسی لەوە نەكردووە كە یەكێك لە بڕگەكانی گفتوگۆی سەردانەكەی كازمی پرسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا بێت لە عیراق ، كە لە بنەڕەتدا گفتوگۆكان بۆ ئەو مەبەستە رێكخراوە.