عیراقی

تەندروستی عیراق پێشبینی زیاتربوونی تووشبوانی كۆرۆنا دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستی عیراق پێشبینی زیاتربوونی تووشبوانی كۆرۆنا دەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بریكاری وەزیری تەندروستی عیراق، پێشبینی دەكات ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە عیراق بەرزتر ببێتەوە.

حازم جومەیلی، بریكاری وەزارەتی تەندروستی عیراق لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی عیراق ئاشكرایكرد " بەهۆی دەستپێكردنەوەی خوێندن و زیاتربوونی پشكنینەكان بەرێژەی %25 ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە عیراق بەرز دەبێتەوە".

وتیشی " یەكێك لە هۆكارە سەرەكیەكانی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا زیاتربوونی پشكنینەكانە كە تا ئێستا گەیشتووەتە 18 هەزار پشكنینی رۆژانە".

بریكاری وەزیری تەندروستی عیراق، ئەوەشی خستەڕوو " هیوامان ئەوەیە رۆژانە 25 بۆ 50 هەزار پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام بدەین، چونكە بە زیاتربوونی پشكنینەكان ژمارەی تووشبووی زیاترمان بۆ دەردەكەوێت".








Qaiwan
Qaiwan