عیراقی

ناوەڕۆکی سەردانەکە مستەفا کازمی بۆ ئەمەریکا ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆکی سەردانەکە مستەفا کازمی بۆ ئەمەریکا ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا-

بڕیارە هەفتەی داهاتوو مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق له‌سه‌ر بانگهێشتێكی فه‌رمی به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی یاوه‌ری سەردانی ئەمەریکا بکات، نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی كازمی بۆ ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا دەکات.

لە راگەیەندراوەکەی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقدا هاتووە "هه‌فته‌ی داهاتوو كازمی له‌سه‌ر بانگهێشتێكی فه‌رمی به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی یاوه‌ری سەردانی بۆ ئه‌مه‌ریكا دەکات و له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌ 20ی ئابی 2020‌ له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆشكی سپی كۆبێتەوە"‌.

ئاماژە بەوەشکراوە "کازمی لە سەردانەکیدا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکادا گفتوگۆ دەکات لەبارەی پرسەکانی، په‌یوه‌ندیی دوو قۆڵی له‌ نێوان عیراق و ئه‌مه‌ریكا، پرسه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ هه‌ردوو لا، هاوكاری هاوبه‌ش له‌ بواره‌كانی ئاسایش، وزه‌، ته‌ندروستی و وه‌به‌رهێنان، رێگه‌كانی به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و بوارانه‌، دۆسیه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و هاوكاری هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات".

س.س
Qaiwan
Qaiwan