عیراقی

تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند "لە ماوەی24  كاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و 484 تووشبووی نوێ دەستنیشانكراون و 72 كەسیش لەسەرتاسەری عیراق بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە". 

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارەكە 19 هەزار و 663 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و لەو ژمارەیە سێ هەزار و 484 كەس ئەنجامەكەیان پۆزەتیف دەرچووە و 72 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 2015 كەسیش لەو ماوەیەدا چاكبوونەتەوە. 

هەر بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراق، زۆرترینی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بە ڤایرۆسەكە لە هەولێر و بەغدا بووە و بەشێوەیەك،13 لە هەولێر هەشت لە بەغدا، هەشت لە كەربەلا،  شەش لە نەجەف، چوار لە كەركووك،  سێ لە سلێمانی، یەك لە دهۆك بووە لەگەڵ چەند پارێزگایەكی دیكە.

هەر بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، ئێستا كۆی تووشبووانی كۆرۆنا لە عیراق گەیشتووەتە 153 هەزار و 599 كەس، لەو ژمارەیە 5 هەزار و 464 كەس گیانیان لەدەستداوە و 109 هەزار و 790 كەس چاكبوونەتەوە. 
بەپێی دوایین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان، تاوەكو ئێستا 17 هەزار و 547 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 657 كەسیش گیانیان لەدەستداوە هەروەها 10 هەزار و 309 كەسیش چاكبوونەتەوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە