جیهانی
یەك تۆن و نیو كۆكاین دەستی بەسەرداگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند، لە بەندەری هامبۆرگ بە هاوكاری گومرگی وڵاتەكەیان دەستیان بەسەر یەك تۆن و نیو ماددەی هۆشبەر دا گرتووە.
تۆڕی هەواڵی ئێن تیڤی بڵاویكردەوە، پۆلیسی ئەڵمانیا لە كەشتییەكدا لە بەندەرێكی شاری هامبۆرگ، دەستی گرتووە بەسەر یەك تۆن و نیو ماددەی هۆشبەر كە لە جۆری كۆكایینە.
لەلایەكی دیكەشەوە وتەبێژی گومرگی هامبۆرگ ئەوەی خستووەتەڕوو "ئەمە گەورەترین باری ماددەی هۆشبەرە كە لەم بەندەرەدا دەستی بەسەردا دەگیرێت".
بە وتەی پۆلیس، باری كۆكاینەكە لە نێو كیسەی برنج دا شاردراونەتەوە و نرخی كۆی كۆكاینەكە دەگاتە 300 ملیۆن یۆرۆ، بڕیاربووە ئەم بارە بگەیەندرێتە پۆلەندا و لەوێوە لەلایەن باندەكانی ماددەی هۆشبەرەوە دابەش بكرێت بەسەر وڵاتانی ئەوروپادا.