دۆزی ژن

برایەك لەسەر پەیوەندی خۆشەویستی خوشكەكەی دەكوژێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 برایەك لەسەر پەیوەندی خۆشەویستی خوشكەكەی دەكوژێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە هەولێر برایەك خوشكەكەی خۆی دەكوژێت لەسەر ئەوەی پەیوەندی خۆشەویستی هەبووە.

 خەولەی تەمەن 24 ساڵ لە لایەن برایەكییەوە درایە بەر فیشەك و كوژرا، بە گوێرەی وتەی یەكێك لە هاوڕێكانی، خەولە بووەتە قوربانی پەیوەندییەكی خۆشەویستی و كوڕەكە چەندینجار هاتووەتە داخوازی.

بەڵام بەپێی زانیاریەكان، بنەماڵەی كچەكە رێگریان كردووە، پاشانیش براكەی بە فیشەكێك كۆتایی بە ژیانی خوشكەكەی هێناوە.

س.ج

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە