کوردستانی

باڵیۆزی پێشووی عیراق له‌ چین: هه‌ر ئاڵۆزییه‌ك رووبكاته‌ عیراق هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


باڵیۆزی پێشووی عیراق له‌ چین: هه‌ر ئاڵۆزییه‌ك رووبكاته‌ عیراق هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

باڵیۆزی پێشووی عیراق له‌ چین رایگه‌یاند پێویسته‌ كورد به‌وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ڕووداو و پێشهاته‌ نوێكاندا بكات و ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه‌ به‌شێكین له‌ عیراق هه‌ر ئاڵۆزییه‌ك رووبكاته‌ عیراق هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌.

دكتۆر محه‌مه‌د سابر باڵیۆزی پێشووی عیراق له‌ چین به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "ئه‌م بارودۆخه‌ی هاتووه‌ته‌ پێشه‌وه‌ بارودۆخێكی زۆر ئاڵۆزه‌، به‌داخه‌وه‌ ئێستا عیراق بوه‌ته‌ گۆڕه‌پانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێكانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، له‌م نێوه‌ندا هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكه‌ له‌ عیراق و ئه‌و ئاڵۆزی و ناكۆكییانه‌ ده‌یگرێته‌وه‌، ئه‌و بۆردومانه‌ی ئێران ئه‌نجامیدا كه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر دوو بنكه‌ی ئه‌مریكا له‌ عیراق له‌ (عه‌ین ئه‌سه‌د و هه‌ولێر) ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كوردستان بێبه‌ش نابێت له‌و ئاڵۆزیانه‌ی هه‌یه‌".

دكتۆر محه‌مه‌د سابر وتی" باشترین كار ئه‌وه‌یه‌ نه‌هێڵین هه‌رێمی كوردستان ببێته‌ گۆڕه‌پانی ئه‌و ململانێیه‌ی له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ هه‌یه‌".

باڵیۆزی پێشووی عیراق له‌ چین وتیشی" هیوادارم ئه‌م وه‌ڵامدانه‌وه‌ی شه‌وی رابردووی ئێران به‌س بێت بۆ خاوبوونه‌وه‌ی توڕه‌یی ئێران له‌ ئه‌مریكا به‌هۆی كوشتنی قاسم سوله‌یمانییه‌وه‌".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان