ئەدەب و هونەر
بەهۆی كۆرۆناوە فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی لە سلێمانی ئەنجام نادرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - سەركۆ جەمال
راگەیاندنی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، رایدەگەیەنێت بەهۆی ئەو دۆخەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان دروستیكردووە، ئەمساڵ فێستیڤاڵەكە بەڕێوەناچێت، باس لەوەشدەكات ئومێد دەكەن هەرچی زووە چارەسەری بنەرەتی ئەو ڤایرۆسە بدۆزرێتەوە.
لە راگەیەندراوێكدا، راگەیاندنی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، رایگەیاندووە" وەك رێكخەرانو بەرێوەبەرانی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی رایدەگەیەنین، بەهۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە رووی لەجیهان و هەرێمی كوردستانیش كردووە، لەمساڵدا خولی پێنجەمی فێستیڤاڵ بەرێوەناچێت".
دەقی راگەیەندراوەكە
راگەیەندراوێك لە فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە
وەك رێكخەرانو بەرێوەبەرانی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی رایدەگەیەنین، بەهۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە روی لەجیهانو هەرێمی كوردستانیش كردووە، لەم ساڵدا خولی پێنجەمی فێستیڤاڵ بەرێوەناچێت!
بەوهۆیەوە ئاگاداری سەرجەم هونەرمەندانو هونەردۆستانو سینەماكاران و دەزگا میدیاییەكان دەكەینەوە، وێرای بەدواداچونی وردمان و هەروەك لەرێگەی میدیاكانیشەوە دەزانرێت رێكخراوی تەندروستی جیهانی و بەشێكی زۆر لەتوێژینەوه تەندروستیەكان هۆشدارییان داوەو ئاماژە بە ئەگەری شەپۆلی نوێی كۆرۆنا دەكەن لە وەرزەكانی داهاتودا، هەربۆیە وەكو رێكخەرانی فێستیڤاڵ لەم ساڵدا چالاكیەكان رادەگرین.
هەروەك ئاشكرایە بەهۆی ئەوەی بەشێكی گەورەی چالاكیەكانمان هێنانی فیلمو میوانانی وڵاتانی جیهانە، هاوكات ئامادەسازی وردو پلاندانانە كە ئەستەمە لەم دۆخەدا وەك پێویست ئەنجامبدرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانین دڵنیابین لە دۆخی تەندروستیو باش بەرێوچونی چالاكیەكان،هەر وەك بەشێكی زۆری فێستیڤاڵە جیهانیەكانی تایبەت بەسینەما بەهەمان هۆكار روبەروی گرفت بونەتەوە.
ئومێد دەكەین هەرچی زووە چارەسەری بنەرەتی ئەو ڤایرۆسە بدۆزرێتەوە كە روبەروی مرۆڤایەتی بۆتەوە، ئێمەش بەڵێن دەدەین لەساڵی ئایندەدا و لەژینگەیەكی لەباردا بەوزەیەكی گەورەوە دووبارە سلێمانی دەكەینەوە ناوەندی گەرمی جوڵەو چالاكیەكانی فێستیڤاڵ.
راگەیاندنی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی
13-8-2020