کوردستانی
قایمقامی هەولێر لەبارەی ئاساییی كردنەوەی ژیان روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
قایمقامی هەولێر رایدەگەیەنێـت، دوو رۆژە ئاماری تووشبووان بە كۆرۆنا لە هەولێر رووی لە دابەزین كردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ ئاساییی كردنەوەی دۆخی ژیان لە شارەكە.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "جارێ هیچ كۆبوونەوەیەك نەكراوە بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی هەولێر وە جارێ هیچ بڕیارێكیش لە ئارادا نییە تا رەوشی ژیان لە هەولێر ئاسایی بكرێتەوە".
قایمقامی هەولێر وتیشی "تا ئێستا رێكارەكانی خۆپارێزی وەك پێشوو بەردەوامە، بڕیاردان لەسەر دۆخی تەندروستی دەوەستێت كە چی بڕیارێك دەدرێت، بەڵام لەدوو رۆژی رابردوودا ئاماری كۆرۆنا لە هەولێر دابەزیوە".