کوردستانی

بڕێك پارە بۆ چارەسەری كێشەی كەم ئاوی سلێمانی و چەمچەماڵ تەرخان دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕێك پارە بۆ  چارەسەری كێشەی كەم ئاوی سلێمانی و چەمچەماڵ تەرخان دەكرێت
 مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بە وتەی سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیران، لەسەر داوای پارێزگاری سلێمانی حكومەتی هەرێم  بڕیاریداوە بە خەرجكردنی چوار ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی كیشە و گرفتەكانی بەردەم دابینكردنی ئاوی خواردنەوە لە سلێمانی و چەمچەماڵ.

سەرچاوەكەی ئەنجومەنی وەزیران بە مەودا میدیای وت "ماوەیەكی زۆرە كێشەی كەم ئاوی لە هەردو شاری سلێمانی و چەمچەماڵ هەیە و بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا، چوار ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە خەرج بكرێت".

پێشتریش د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاندبوو "بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی بەردەم دابینكردنی ئاوی خواردنەوە لە هەردوو سەرچاوەی دوكان و سەرچنار پێویستیان بە تەرخانكردنی بوودجەیەكی تایبەت هەیە". 

Qaiwan
Qaiwan