کوردستانی

ئاسایش سێ كەس بە تۆمەتی تەقەكردن لە هاوڵاتیان دەستگیردەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایش سێ كەس بە تۆمەتی تەقەكردن لە هاوڵاتیان دەستگیردەكات
 مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند "بە تۆمەتی تەقە كردن ئاسایشی گەرمیان تۆمەتبارێكی دەستگیر كرد كە دانی بەوەدا ناوە سێ كەسی دیكەی لەگەڵدا بووە و لە ئێستاشدا سێ لە تۆمەتباران دەستگیر كراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامەوە".

بەشی پەیوەندیەكان و راگەیاندنی ئاسایشی گەرمیان بڵاویكردەوە "پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوودا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە لە لایەن هاووڵاتییەكی دانیشتووی كەلار بەناوی(ع  ا) بانگەوازێك بڵاوكرایەوە سەبارەت بە تۆمەتبارێك بەناوی(ش ح ف) دانیشتووی كفری كە بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە هەڕەشەی لێیان كردووە، هەروەها تەقەشی لە ماڵیان كردووە، لە سەر بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە دۆسیەكە رادەستی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دەكرێت دەستبەجێ هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دەست بە لێكۆڵینەوی وورد و بە دواداچوونی تەواو دەكەن سەبارەت بە دەستگیركردنی تۆمەتباری ناوبراو و روو بە رووكردنەوەی بەدادگا".

ئاسایشی گەرمیان ئەوەشی خستووەتەڕوو "سەرەنجام رۆژی 16/8/2020 تۆمەتباری ناوبراو خۆی رادەستی هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دەكات و لە كاتی لێكۆڵینەوەدا دانی بەوەدا ناوە كە سێ كەسی دیكەی لەگەڵدا بووە لەكاتی ئەنجامدانی تەقەكردنەكەدا، پاشان  توانرا لە سەر بڕیاری  دادوەری لێكۆڵینەوە دوو لەو تۆمەتبارانە دەستكیربكرێن و هەوڵەكانیش بەردەوامە بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباری چوارەم كە لە دەرەوەی سنووری گەرمیان خۆی حەشار داوە و لە ئێستاشدا لە سەر بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی گەرمیان تۆمەتبارەكان بە پێی ماددەی(430)ی (ی س ع) راگیراون و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە".

Qaiwan
Qaiwan