کوردستانی
وەزارەتی خوێندنی باڵا سیستمێكی ئەلیكترۆنی بۆ خوێندكاران بەردەست دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
لەپێناو جێبەجێكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سیستمێكی ئەلیكترۆنی بەردەست كردووە، بۆ ئەو خوێندكارانەی دەیانەوێت خۆیان بگوازنەوە بۆ شوێنێكی دیكە یان دابەزین ئەنجامبدەن.
عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند: "بەمەبەستی ئاسانكاری زیاتر بۆ قوتابی و خوێندكاران، كە ئێستا بەهۆی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتووچۆ لەنێوان شارەكان كەمبووەتەوە، بۆیە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە هاوكاری پۆلەتەكنیكی سلێمانی سیستمێكی ئەلیكترۆنی داناوە، هەر خوێندكارێك بیەوێت لە زانكۆیەك بگوازرێتەوە بۆ زانكۆیەكی دیكە، بەشێوەی ئەلیكترۆنی داواكەی پێشكەش دەكات و زانكۆكە وەڵامی دەداتەوە و دواتر لە وەزارەت پەسند دەكرێت". عەباس ئەكرەم وتیشی "بۆ ئەو خوێندكارانەی دەیانەوێت لە بەشێكەوە بۆ بەشێكی دیكە دابەزین ئەنجامبدەن و خۆیان بگوازنەوە، پڕۆسەكە لەنێوان هەردوو زانكۆ بەشێوەی ئۆنلاین بە رەزامەندی هەردوو زانكۆ ئەنجامدەدرێت و لە شوێنە نوێیەكەی دەستبەكار دەبێت".
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان "ئەم پرۆسەیە لە دوێنێ 17/8/2020 كارا كراوە، ئەو خوێندكارانەی دەیانەوێت گواستنەوە و دابەزین ئەنجامبدەن دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی وەزارەتی خوێندنی باڵا بكات، لەوێ زانیار تەواو هەیە و هاوكات لە رێگەی ڤیدیۆ وەك فێركاری دانراوە و وردەكاری خراوەتەڕوو".
لەبارەی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ، عەباس ئەكرەم وتی "وەك ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندنی ئەمساڵ، لیژنەیەكی باڵا پێكهێندراوە و چەندین پێشنیاز خراونەتەڕوو، بۆ ئەوەی باشترین بژاردە هەڵبژێرین و پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بە سەركەوتووی بەڕێوەبچێت".