کوردستانی

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم چه‌ند كارێك حه‌رام ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم چه‌ند كارێك حه‌رام ده‌كات
مه‌ودا میدیا-

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان 5 فه‌توای نوێ‌ ده‌رده‌كات و چه‌ند كارێك حه‌رام ده‌كات، له‌وانه‌ش چاندنی منداڵی بلوری له‌ ره‌حمی هه‌وێی ئافره‌تێكدا و به‌كرێ‌ گرتنی كه‌سێك له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێكه‌وه‌ تا له‌بری ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ ده‌وام بكات.

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان له‌نوێترین فه‌توادا رایگه‌یاند "چاندنی منداڵی بلوری ته‌لقیحكراو له‌ مه‌نی پیاو و هێلكه‌ی ئافره‌تدا له‌ده‌ره‌وه‌ی ره‌حم پاشان چاندنی له‌ ره‌حمه‌ی هه‌وێی ئه‌و ئافره‌ته‌ی خاوه‌نی هێلكه‌دانه‌ ته‌لقیكحراوه‌كه‌یه‌ دروست نیه‌".

ده‌رباره‌ی به‌كرێگرتنی كه‌سێك له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێكه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌بری ئه‌و ده‌وام بكات ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم ئه‌و كاره‌ش به‌خواردنی ماڵی ده‌وڵه‌تی به‌بێ‌ ئه‌نجامدانی هیچ كارێك له‌قه‌ڵه‌م داوه‌ و ئه‌م كاره‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌، پابه‌ندبوونیش به‌و یاسایانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌قه‌ شه‌رعییه‌كاندا پێچه‌وانه‌ نین و سودی گشتیان تێدایه‌ ئه‌ركه‌.

ده‌رباره‌ی حه‌جكردن بۆ مردوو یان ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشن و توانای حه‌جیان نیه‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ روونی كرده‌وه‌" ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی حه‌جی بۆ ده‌كرێت بڕه‌ پاره‌یه‌كی وای هه‌بێت بتوانێت كه‌سێك به‌نرخی رۆژ به‌كرێ‌ بگرێت و گیراوه‌كه‌ش حه‌جی فه‌رزی خۆی ئه‌نجام دابێت، حه‌جكردنیش بۆ مردوو ئه‌ركه‌ له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر مردووه‌كه‌ له‌كاتی ژیانیدا حه‌جی له‌سه‌ر ئه‌رك بووبێت و ئه‌نجامی نه‌دابێت یان ماڵ و سامانی له‌پاش به‌جێمابێت".

ده‌رباره‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای یونیك فاینیس(كه‌ كۆمپانیایه‌كی بازرگانیه‌ له‌ شێوه‌ی پشكداری و لێبوونه‌وه‌ی لق و هه‌ڕه‌مه‌كیانه‌ و شه‌به‌كییه‌)ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم باسی له‌وه‌كردووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م مامه‌ڵانه‌ مه‌ترسی تێدایه‌ و سه‌رمایه‌كانیان له‌بواری بازرگانی ناشه‌رعی و مامه‌ڵه‌ی ربا و سوخۆریدا وه‌به‌رده‌هێنن مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه‌ و هاوشێوه‌كانی دروست نیه‌ .
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان