عیراقی

لەم شارەی عیراق خۆپیشاندەران نووسینگەی پەرلەمانیان سوتاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم شارەی عیراق خۆپیشاندەران نووسینگەی پەرلەمانیان سوتاند
مەودا میدیا-

 ئەمڕۆ لە شاری بەسرە خۆپیشاندان دژی حکومەت و بەرپرسان دەستیپێکردەوە و خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر نووسینگەی پەرلەمانی عیراق لەو شارە و سوتاندیان، هەرچەندە هێزێکی زۆری ئەمنی لە ناوچەکەدا بڵاوە پێکرا بوو.
 
بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان،  ئەمڕۆ لە شاری بەسرە خۆپیشاندان دژی حکومەت و بەرپرسان دەستیپێکردەوە و خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر نووسینگەی پەرلەمانی عیراق لەو شارە و سوتاندیان.
 
هەروەها، خۆپێشاندەران لە کوشتنی چالاکوانان تووڕەن، کە لەم ماوەیەدا زیادیکردووە و پەنجەی تۆمەت ئاڕاستەی گرووپە چەکدارەکانی عیراق دەکرێت، هەروەها مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رۆژی چوارشەممە بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەو شارەی لەکارەکەی دوورخستەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال