راپۆرت

بەرپرسانی ئەمەریكا: جەنگێكی هەرێمی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بەرپرسانی ئەمەریكا: جەنگێكی هەرێمی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەیە
مەودا میدیا- هێمن سەعید

لە مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو وادەی بڕیاری قەدەغەی چەك كە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەساڵی 2015 سەپاندی بەسەر ئێراندا كۆتایی دێت، بەڵام ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا سوورە لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەی چەك لەسەر ئێران. بەرپرسانی باڵای ئیدارەكەی ترەمپ بەقورسی لە هەوڵدان بۆ رازیكردنی وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە رێگەی دیبلۆماسی و لێدوانی هەڕەشە ئامێز لە دژی وڵاتانی ناڕازی بۆ درێژكردنەوەی ماوەی بڕیارەكە.

ئێران بەتوندی دژی سناپاك وەستاوەتەوە
لەبەرانبەردا، ئێران لەسەر ئاستی باڵای وڵاتەكەی لە رێگەی لێدوان و هەوڵە دیپلۆماسیەكانیەوە بەتوندی دژی ئەو پلانەی ئەمەریكا وەستاوەتەوە بۆ رێگریكردن لە چالاككردنی میكانیزمی سناپاك، كە یەكێكە لەو زنجیرە سزایانەی ئەمەریكا سەپاندویەتی بەسەر ئێراندا.
لەلایەكی دیكەوە، روسیا و چین نایانەوێت هەوڵەكانی ئەمەریكا بۆ درێژكردنەوەی بڕیاری قەدەغەی چەك و هەر هەوڵێكی دیكەی ئەمەریكا بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا سەربگرێت.

هەڵگرتنی سزاكانی سەر ئێران دەبێتەهۆی هەڵگیرسانی جەنگێكی هەرێمی
رۆژنامەی واشنتن فری بیكۆنی ئەمەریكی، لەسەر زاری بەرپرسانی باڵای كۆشكی سپی لە ئیدارەكەی ترەمپ رایگەیاند "هەڵگرتنی سزاكانی سەر ئێران دەبێتەهۆی هەڵگیرسانی جەنگێكی هەرێمی لەناوچەكە، چونكە چین و روسیا ئامادەن دووبارە دەستبكەنەوە بە فرۆشتنی چەك بە ئێران و گرێبەستی فرۆشتنی چەكی نوێ لەگەڵ ئێران واژۆ بكەن".

 ئیسرائیل و عەرەب ناڕازین
سەرچاوەكە لەسەر زاری یەكێك لەگەورە بەرپرسانی كۆشكی سپی رایگەیاندووە "ئیسرائیل و عەرەب ناڕازین لە هەڵگرتنی بڕیاری قەدەغەی چەك لەسەر ئێران".
بەگوێرەی راپۆرتەكە، بەرزبونەوی پێشبڕكێی چەك لەناوچەكە، دەبێتە پاڵنەرێكی بەهێز بۆ بەریەككەوتنی سەربازی هەرێمی، چونكە عیراق فڕۆكەی جۆری ئێف 16 ی لەئەمەریكا كڕیوە كە بەمزوانە بەدەستی دەگات، لەولاشەوە ئیمارات بڕیارە لەداهاتوویەكی نزیكدا فڕۆكەی جەنگی نوێی ئیف 35 و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی پێشكەوتوی ئەمەریكی پێبگات.

كاردانەوەی ئێران چی دەبێت!
لەبەرانبەردا، ئێرانیش لەلایەن وڵاتانی رووسیا و چینەوە پێش سەپاندنی سزای قەدەغەی چەك بەسەریدا، چەكی پێشكەوتووی زۆری پێفرۆشراوە، بەجۆرێك تائێستاش كۆگاكانی پڕن لەچەكی نوێ، كە بەبەردەوامی هەناردە گرووپە تیرۆریستیەكانی نزیك لە خۆی دەكات تەنانەت بە حزبوڵای لوبنانیشەوە، ئەگەر ئەمەریكا سزاكانی سەر ئێران زیاد بكات، ئەوا ئێران لەبەرانبەردا ئەو چەكانە دەگەیەنێتە دەست گرووپەكانی نزیك لەخۆی و ئاژاوە و نائارامی هەرێمی درووست دەبێت و دواتریش سەردەكێشێت بۆ بەریەككەوتنی هەرێمی.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەو دەوڵەتانەی كە لەرابردوودا چەكیان بە ئێران فرۆشتووە و هاوكاری بەهەمهێنانی چەكی ئەتۆمیشیان كردووە، لەم چەند مانگەی رابردوودا حەزێكیان بۆ درووست بووە كە پەیوەندییە سەربازییەكانیان لەگەڵ ئێراندا پێشبخەن و دووبارە بگەڕێنەوە بۆ پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئێرانی پێش رێكەوتنی ئەتۆمی 2015 كە چەك و چۆڵی سەربازیان بە ئێران دەفرۆشت"

ئیدارەی ترەمپ دەیەوێت میكانیزمی سناپاك بخاتەكار
ئیدارەكەی ترەمپ، بەو پیلانەی زانیوە، بۆیە دەیەوێت رێگری لێبكات لە رێگەی بەگەرخستنی میكانیزمی (سناپاك)، بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا، كە لە رێكەوتنی ئەتۆمی ئێران بڕیاری لەسەر درابوو.
براین هۆك نێردەی تایبەتی ئەمەریكا تایبەت بە ئێران لە گەڕی یەكەمی بۆ وڵاتانی كەندا و ئیسرائیل بەدەنگی بەرز و چەندجارێك دووبارەی كردووەتەوە "هەڵگرتنی بڕیاری قەدەغەی چەك لەسەر ئێران دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پێشبڕكێی چەك لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست". هەروەها  بەڵێنی پێدان "ئەمەریكا كارێك دەكات كە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیاری درێژكردنەوەی قەدەغەی چەك بەسەر ئیراندا بگەڕێنێتەوە".

شایەنی باسە، پێشتر ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی سەربە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان پرۆژەی دووبارە درێژكردنەوەی بڕیاری قەدەغەی چەك بەسەر ئێراندا كە لەلایەن ئەمەریكاوە پێشنیار كرابوو  رەتكردەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەكە چین و رووسیا بۆیە دژی بڕیارەكە وەستاونەتەوە بۆئەوەی دووبارە پەیوەندییە سەربازییەكانیان لەگەڵ ئێراندا بگەڕێننەوە بۆ پێش بڕیاری سەپاندنی قەدەغەی چەك بەسەر ئێراندا، تا لەو رێگەیەوە گرێبەستەكانی فرۆشتنی چەكی سەربازی نوێ لەگەڵ ئێران درێژە پێبدەن.

دووبارە سەپاندنەوەی هەموو سزا نێودەوڵەتییەكان بەسەر ئێراندا ناڕوونە
تائێستا ئەگەری دووبارە سەپاندنەوەی هەموو سزا نێودەوڵەتییەكان بەسەر ئێراندا ناڕوونە. وڵاتانی ئەوروپی هەوڵەكانی ئەمەریكایان رەتكردەوە بۆ درێژكردنەوەی بڕیاری قەدەغەی چەك بەسەر ئیراندا بۆیە لە ئێستادا ئەمەریكا هەوڵەكانی چڕكردۆتەوە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بڕیارە كە بەپێی رێكەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 كۆتایی دێت.
هەر بەگوێرەی سەرچاوەكە "دەستەوەستان بوونی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان بووەتەهۆی پەكخستنی پەیوەندییە پتەوەكانی ئەمەریكا لەگەل وڵاتانی فەرەنسا و بەریتانیا و ئەلمَانیا و لەوانەیە ئیدارەی ترەمپ تۆڵەی دیبلۆماسییان لێبكاتەوە".

برادلی بومان، راویژكاری ئاسایشی نەتەوەیی پێشووی ئەمەریكا رایگەیاند "ئەگەر سەپاندنی قەدەغەی چەك بەسەر ئێراندا شكست بهێنێت، ئەوا دەبێت پلان داڕێژەرانی سەربازی لە واشنتۆن و پایتەختە عەرەبییەكان بەم نزیكانە خۆیان ئامادەبكەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی میلیشیا سەربازییەكانی سەر بە ئێران ".
بەشێكی دیكەی راپۆرتەكە دەڵێت " گرووپە توندڕەوەكانی سەربە ئێران لەهەموویان زیاتر سودمەند دەبن لە گرێبەستەكانی چەكی ئێران".
هەروەها دەشڵێت  "تاران هێزەكانی لەهەموو بەشەكانی ناوچەكە بڵاوە پێكردووە، ئەوەش بووە بە سەرچاوەی گرژی و ناسەقامگیری لە سوریا و لوبنان و عیراق و لەهەموو ئەو وڵاتانەی كە گروپی سەربە ئێرانی دژ بە ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی تێدایە".

گرووپە توندڕەوەكانی نزیك لە ئێران، بە ئاسانی دەتوانن چەكی پێشكەوتووی سەربازییان پێبگات
بەپێی زانیاریەكانی نومان رۆڵ، كە یەكێكە لە گەوەر بەرپرسانی ئیدارەی هەواڵگری نیشتیمانی و بەرپرسی دۆسیەی ئێران لە ساڵی 2008 بۆ 2017  "گرووپە توندڕەوەكانی نزیك لە ئێران، لە هەموو ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئاسانی دەتوانن چەكی پێشكەوتووی سەربازییان پێبگات، ئەگەر  بڕیاری قەدەغەی چەك بەسەر ئێراندا هەڵبگیرێت ئەوا ئێران بەئاسانی فڕۆكەی جەنگی و تانك و سیستەمی بەرگری ئاسمانی پێشكەوتووی روسی و چینی بەدەست  دەگات".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان