کوردستانی

یادی عاشورا لەخانەقین... 40 كەس بەهۆی لەخۆدانەوە برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


یادی عاشورا لەخانەقین... 40 كەس بەهۆی لەخۆدانەوە برینداربوون
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

لە شارۆچكەی خانەقین-ی سەر بە پارێزگای دیالە، بەیانی ئەمڕۆ مەراسیمی عاشورا دەستیپێكرد، بەهۆی لە خۆدانەوە بە قەمە تا ئێستا 40 كەس برینداربوون.

ئەمڕۆ ١٠ی موحەڕەم لە بەشێك لە وڵاتانی ئیسلامی مەراسیمی یادی عاشورا بەڕێوەدەبرێت، كە تێیدا موسوڵمانانی شیعە مەزهەب یادی كوژرانی ئیمام حسێن دەكەنەوە و لە باشووری كوردستانیش ئەو مەراسیمە لە شارۆچكەی خانەقین و مەندەلی و بەدرە و جەسان، كەركوك بەشێوەی فراوان بەڕێوەدەچێت، هەروەها لە سلێمانی و چەند شارێكی دیكەش یادەكە دەكرێتەوە.

لە خانەقین لە ئەنجامی لە خۆدانی پەیڕەوانی شیعە مەزهەبدا، كە هێشتا مەراسیمەكە بەردەوامیی هەیە 40 كەس برینداربوون، ئەو كەسانەی برینداربوون بەهۆی قەمە لێدانەوە برینەكانیان قووڵە و چارەسەری سەرەتاییان بۆ كراوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد