کوردستانی
خەسرۆ گۆران: دڵنیانین هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق ئەنجام دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
![خەسرۆ گۆران: دڵنیانین هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق ئەنجام دەدرێت](/uploads/article/thumbnail/9455/slider_xesrew__2019_02_10_h13m36s9__RM.jpg)
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاریداوە مانگی شەشی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق ئەنجام بدرێت، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستانیش رایدەگەیەنێت ئەگەر بڕیاردرا هەڵبژاردن بکرێت بێگومان پارتیش وەک هەر لایەنێکی دیکە ئامادەکاری خۆی دەکات.
خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا دڵنیانین کە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت یاخود نا، چونکە جارێ تەنیا بڕیارێکە کە حکومەت داویەتی".
ئاماژەی بەوەشکرد "یاسای هەڵبژاردن تەواو نەبووە و دەبێت پەرلەمانی عیراق یاساکە تەواو بکات و یەکلایی بکاتەوە و بڕیار لەسەر هەڵبژاردن بدرێت، هەروەها ئەگەر بڕیاردرا هەڵبژاردن بکرێت بێگومان پارتیش وەک هەر لایەنێکی دیکە ئامادەکاری خۆمان دەکەین".
خەسرۆ گۆران سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی کە لە سەرەتای ئەم هەفتەیە ئانجامیاندا وتی "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە یاسای هەڵبژاردن و هەڵبژاردنی پێشوەختە و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرا، هەروەها گفتوگۆ لەسەر بەرژەوەنديی کورد کرا لە ناوچە جێناکۆکەکان".
س.س

بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)
![News](/uploads/author/picture/144/resized_%DA%98%DA%98%DA%98%DA%98%DA%98.png)
![News](/uploads/author/picture/45/resized_IMG-20200701-WA0004.jpg)