کوردستانی
رێكخراوی هێڤی روونكردنەوە لەسەر نەخۆشخانەیەكی هەولێر دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
رێكخراوی هێڤی لەبارەی نەخۆشخانەی سانتی لایڤ روونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی بڵاودەكاتەوە،لەو روونكردنەوەیەدا رێكخراوەكە جەختدەكاتەوە "نەخۆشخانەكە هیچ پەیوەندییەكی بە كەرتی گشتییەوە نییە و لە سەرەتاوە مۆڵەتی وەك كەرتی تایبەت وەرگرتووە".
دكتۆر بێوار معین ناڤداری، بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوەكە لە روونكردنەوەیەكدا، كە وێنەیەكی تایبەت بۆ مەودا نێردراوە نوسیویەتی "چەند رۆژێكە لەلایەن چەند كەس و لایەنێكەوە بەمەبەست و پلانێكی داڕێژراو قسە لەسەر نەخۆشخانەی سانتی لایڤ دەكرێت بۆیە ئەو روونكردنەوەیان بڵاوكردووەتەوە".
لە روونكردنەوەكەدا، سەبارەت بە نەخۆشخانەكە و مۆڵەتەكەی وەك پرۆژەیەكی وەبەرهێنان، روونكراوەتەوە "ئەو نەخۆشخانەیە پرۆژەیەكی وەبەرهێنانە و لە دەستەی وەبەرهێنان بە نووسراوی ژمارە 3470 لە رێكەوتی 8-12-2013 مۆڵەتی پێدراوە بە ژمارەی مۆڵەتی 103 بەپێی بڕگەی شەشەم لە ماددەی 7ی یاسای وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان، ئەو پرۆژانەی بەپێی حوكمەكانی ئەم یاسایە تۆماركراون بە پرۆژەی كەرتی تایبەت دادەنرێن"، بۆیە رێكخراوەكە رەتیدەكاتەوە ئەو نەخۆشخانەیە سەرەتا سەر بە كەرتی گشتیی بووبێ و دواتر خرابێتە سەر كەرتی تایبەت.
سەبارەت بە زەوی نەخۆشخانەكە و چۆنێتی تەملیككردنی، لە روونكردنەوەكەدا هاتووە " بە نووسراوی ژمارە 502 ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان لە رێكەوتی 5-5-2019 بڕیاری تەملیككردنی تەنیا ئەو زەوییەی بینا و پێكهاتەی نەخۆشخانەكەی لەسەر دروستدەكرێت داوە،ئەمەش تەواو كۆكە لەگەڵ یاسای وەبەرهێنان، چونكە بەپێی بڕگەی سێیەمی ماددەی 4ی یاساكە، ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان دەتوانێت زەوی تەرخانكراو بۆ پرۆژەكانی وەبەرهێنان بەناو بكات". لەبەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا هاتووە "بۆیە بۆ رێكاری جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە دەستەی وەبەرهێنان بە نووسراوی ژمارە 5990 لە رێكەوتی 3-12-2019 داوای لە شارەوانی هەولێر كردووە، كە چەسپاندنی سنوور بۆ زەوی پرۆژەكە بكات و دواتر بەپێی نووسراوی شارەوانیی هەولێر لە 22-12-2019 چەسپاندنی سنوور بۆ زەوی پرۆژەكە كراوە".
لەكۆتایی روونكردنەوەكەشدا هاتووە "نەخۆشخانەكە لە ساڵی 2015 بۆ ماوەی 8 مانگ كاری كردووە،بەڵام لەبەر نەبوونی بودجەی پێویست لە كاركردن وەستاوە و دواتر دراوەتە زانكۆی كوردستان بۆئەوەی ئەركی بەڕێوەبردنی بگرێتە ئەستۆ و لە بەشی پزیشكیش سوودی لێ وەربگرێت، بەڵام زانكۆكەش نەیتوانیوە بەڕێوەی ببات،دواتر پەیوەندییان بە چەندین وەبەرهێنەری ناوخۆیی كردووە بۆئەوەی نەخۆشخانەكە بەڕێوەببەن، بەڵام كەس ئامادە نەبووە بیكات، بۆیە ناچار بوون پەیوەندیی بە كۆمپانیا و وەبەرهێنەری بیانییەوە بكەن و دواجار گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای سانتاكیر كراوە".
جێی ئاماژەیە لەماوەی رابردوودا جگە لە قسەكردن لەسەر ئەوەی پرۆژەی كەرتی گشتی بووە و دراوەتە تایبەت و تەملیككردنی زەوییەكە، قسەش لەسەر ئەوە دەكرا كە لە نەخۆشخانەی منداڵانەوە گۆڕدراوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی.