کوردستانی

سێ منداڵ پێكەوە خنكان

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ منداڵ پێكەوە خنكان
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ئاشكرایكرد، لە گوندی گردەرەشەی سەر بە قەزای خەبات سێ منداڵ، كە دوو كوڕ و كچێكن خنكاون.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند "لە رووداوێكی خنكانكاندا لە گوندی گردەرەشە لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر سێ منداڵ، كە دوو كوڕ و كچێكن خنكان".

بەرگری شارستانی هەولێر باس لەوەشكردووە "تەمەنی دوو كوڕەكە 10 و 11 ساڵان بووە و كچەكەش تەمەنی نۆ ساڵ بووە".

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر، ئەوەشی خستووەتەڕوو "تیمەكانی بەرگری شارستانی تەرمەكانیان دەرهێناوەتەوە و رادەستی كەسوكاریان كراون".


Qaiwan
Qaiwan