کوردستانی

حكومەتی هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومەتی هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە هەموو وەزارەت و دەستەكان دەكات لیستی مووچەی فەرمانبەران ئامادە بكەن، بەپێی زانیارییەكانیش لیستەكە بە لێبڕینی 21% رەوانەی وەزارەتی دارایی دەكرێت.

بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی نیسان وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەنیازە بەمزوانە دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی چواری فەرمانبەران بۆ ساڵی 2020 بكات،بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا كە لە سەرچاوەیەكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان دەستیكەوتووە، "بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەی سەر بە وەزارەتی دارایی داوایكردووە وەزارەت و دەستەكان لیستێكی نوێی مووچە ئامادە بكەن بە لێبڕینی 21%،تاوەكو دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت".

لێبڕینی مووچە لەكاتێكدایە پێشتر حكومەتی هەرێم رایگەیاند لێبڕینەكە تەنها بۆ یەك مانگە، بەڵام لەدواین كۆبوونەوەیدا ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند كە بەپێی توانای دارایی بەردەست مووچە دابەش دەكرێت لەگەڵ ئەو پارەیەی بڕیارە بەغدا مانگانە بینێرێت.

Qaiwan
Qaiwan