گشتی

بنەماكانی پەروەردەكردنی تەندروستی منداڵ

مەودا میدیا - سلێمانی |


بنەماكانی پەروەردەكردنی تەندروستی منداڵ
مەودا میدیا-

گەورەترین كێشە كە رووبەڕووی باوكان و دایكان دەبێتەوە بریتییە لە چۆنیەتی پەروەردەكردنی تەندروستی منداڵ، ئایا دەتوانین چەندین رێگەیەك بزانین بۆ ئەوەی بەهۆیەوە باوكان و دایكان سوودی زۆری لێ ببینین لە پرۆسەی پەروەردەكردنی منداڵدا؟

ئەمە چەند رێگەیەكی گرنگە كە پێویستە دایكان و باوبكان جێبەجێی بكەن:

یەكەم: پەروەردەكردنی تەندروستی منداڵ لە تەمەنی سێ مانگییەوە دەستپێدەكات
باوكان و دایكان دەیانەوێت منداڵەكانیان بە باشترین شێوە پەروەردە بكەن، هەروەها خاوەن خوو و رەوشتی جوان و بەرزبن، توێژینەوەیەك ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە پەروەردەكردنی منداڵ لە ساڵانی هەرزەكاریدا كارێكی قورسە، بۆیە دەبێت پێشتر دەست بەو پرۆسەیە بكرێت، توێژینەوەیەك ئاماژەی بەوە كردووە منداڵ لە تەمەنی سێ مانگییەوە لە هەندێك شت تێدەگات. هەربۆیە ئەو باوك و دایكانەی دەیانەوێت منداڵەكانیان ببنە خاوەن پەروەردەیەكی تەندروست پێویستە لەوكاتەوە مامەڵەیەكی جوانی لەبەرچاو ئەنجام بدەن و هەروەها گرنگی بە شێوازی قسەكردنیان لەگەڵ منداڵەكانیان بدەن.

دووەم: ئەوەی سەرەتا فێری بكەیت، هەر ئەوە دەبێتە شتێكی گرنگ لای منداڵ
پێویستە لە سەرەتاوە منداڵەكەت فێری هەڵسوكەوتی تەندروست بكەیت، چونكە ئەوەی منداڵ یەكەمجار فێری ببێت ئەوە دەبێتە گرنگترین شت لای ئەو. توێژینەوەكان ئەوە دەردەخەن منداڵ لە تەمەنی 12 مانگییەوە دەستدەكات بە فێربوون و جیاكردنەوەی هەڵسوكەوتە باش و خراپەكان لەیەكتر. پێویستە دایكان و باوكان ببنە نموونەیەكی جوان و باش بۆ منداڵەكیانیان، بۆیە پێویست ناكات بە قسە و ئامۆژگاری فێریان بكەن، چونكە هەڵسوكەوتی باشی دایك و باوك رەنگدانەوەی لەسەر كەسێتی منداڵەكە دەبێت و پەیڕەویی لێدەكات. هەروەها ئەگەر هاوڕێی یان خزمێك هەڵسوكەوتی ناشیرینی نواند لەبەردەم منداڵەكەدا، ئەوا داوای لێبكە ئەو كارە دووبارە نەكاتەوە. خاڵێكی دیكەی گرنگ ئەوەیە بەشێوەیەكی خراپ لەڕووی سۆزداری و جەستەییەوە ئازاری منداڵ مەدە، چونكە ئەوە كاریگەریی خراپی لەسەر كەسێتی دەبێت و وای لێدەكات نائارام بێت و متمانەی بەخۆی كەمتر ببێتەوە.

سێیەم: با لێپرسینەوە لە ئاست تەمەنی منداڵ بێت
لێپرسینەوە لە هەڵسوكەوتی مداڵ ئەگەر لە ئاست تەمەنی خۆیدا نەبێت، ئەوا كاریگەریی خراپی لێدەكەوێتەوە، بۆیە دەبێت بە وریاییەوە هەنگاوەكانی ئەو پرۆسەیە بگیرێتەبەر.
بۆ تەمەنی یەك بۆ دوو ساڵی ئامۆژگاریی منداڵەكەت بكە بە راستكردنەوەی هەڵسوكەوتە هەڵەكانی لەبری سزدان، چونكە لەو تەمەنەدا منداڵ پێویستی بە لەسەرخۆیی و ئارمگرییە بۆ فێربوون.
لە تەمەنی سێ بۆ حەوت ساڵی سزاكەی با ئەوە بێت كە نەهێڵیت ئەو یارییە بكات كە زۆر حەزی لێیەتی بۆ ماوەی یەك رۆژ.
لە تەمەنی هەشت بۆ دە ساڵی، زووتر لە كاتی ئاسایی منداڵەكەت بخەوێنە، زۆرینەی منداڵەكان رقیان لە خەوتنی پێشوەختە.
لە تەمەنی یازدە بۆ چواردە ساڵی، زۆرینەی منداڵان لێپرسینەوە لێیان قورسە، بۆیە لێوەرگرتنی تەلەفۆن و كۆمپیوتەر بۆ ماوەیەكی كورت سزایەكی گونجاوە بۆیان.
لە تەمەنی پازدە ساڵی لێپرسینەوە لێی دەوەستێتە سەر ئەو كارەی دەیكات، لەوانەیە قەدەغەكردنی چوونە دەرەوەی بۆ ماوەیەكی دیاریكراو باشترین سزادان بێت.

پاداشت و هەڵنان لەسەر هەڵسوكەوتی جوان
هەروەها پێویستە لەگەڵ سزادان پەیڕەو لە یاسای پاداشتكردنیش بكەیت، دەستخۆشی لە منداڵەكەت بكە كاتێك ئیشێكی باش دەكات و هانی بدە بەردەوام بێت لەسەری. 
هەوڵبدە هاوڕێی منداڵەكەت بیت بەتایبەت لە سەردەمی هەرزەكاری، متمانەی پێبكە و خۆشەویستی پێببەخشە و پێداویستییەكانی بەپێی تونای خۆت بۆ دابینبكە.
لە هەمووی گرنگتر هەرگیز بەراورد لەنێوان منداڵەكەت و منداڵێكی تر نەكەی تەنانەت ئەگەر براشی بێت، چونكە هەموو كەسەكان جیاوازن و ئەو كارەش زیان بە كەسێتی منداڵ و متمانە بەخۆبوونی دەگەیەنێت و هیچ سوودێكی نابێت. 

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن