مهودا میدیا-
وەزارەتى دهرهوهى پاكستان لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس رایگەیاندووە، محهمهد ئیسحاق دار، وهزیرى دهرهوهى پاكستان و عهباس عیراقچى، وهزیرى دهرهوهى ئێران پهیوهندییهكى تهلهفۆنیان ئهنجامداوه و هەردوولا بیروڕایان لەبارەی پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان ئاڵوگۆڕ کردووە.
وەزارەتەکە روونیشیکردووەتەوە “وەزیرانی ئێران و پاکستان رێککەوتوون لەسەر مانەوە لە پەیوەندییەکی نزیکدا بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسانەی کە جێگەی بایەخی هەردوولایە”.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، محەمەد ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان، عەباس عیراقچی، هاوتا ئێرانیەکەی، کورتەیەکی لەبارەی وردەکاریی رێککەوتنی بەرگریی هاوبەشی چەند رۆژێک پێش ئێستا لە نێوان پاکستان و سعودیە و تورکیادا خستەڕوو و جەختی لەسەر ئامانجەکانی پتەوکردنی هاریکاری ستراتیژیی و بەشداریکردن لە ئاشتیی و ئاسایشی ناوچەکە کردەوە.
لە ئێرانیش میدیاکان باسیان لەوە کردووە کە عیراقچی بۆ هاوتا پاکستانییەکەی پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئێران بڕیاری درێژەدان بە راوێژکارییەکانی لەگەڵ عومان سەبارەت بە گەرووی هورمز دەدات.
پاکستان رۆڵێکی سەرەکی بینی لەو دانوستانانەی کە بووە هۆی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان ئەمهریکا و ئێران لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران، بەڵام رێککەوتنەکە زۆری نەخایاند و گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات پەرەی سەند، پێش ئەوەی جارێکی دیکە توندبوونەوەکەیان کەمببێتەوە، هاوکات بوو لەگەڵ دەستپێکردنی دانوستانەکان لەسەر ئاگربەست و کردنەوەی گەرووی هورمز.
ع