مەودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا ئەمڕۆ شەممە دووپاتیكردەوە كە “شەڕ لەگەڵ ئێران دوای هەڵبژاردنی كۆنگرێس لە مانگی تشرینی دووەمدا كۆتایی دێت و هەركاتێك ئەو كارەش رووبدات، نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت”.
ترەمپ لە دبلن بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند “پێموایە ئەوە بەمزووانە روودەدات، پێموایە پێدەچێت راست دوای هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولەكە بێت، بۆیە هەوڵدەدەن تا دەتوانن خۆیان رابگرن بۆ ئاڵۆزنەكردنی هەڵبژاردنەكان، بەڵام پێموایە خەڵك ئاگاداری ئەوەن”.
سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەشكرد “كاتێك ئەوە رووبدات كۆتایی شەڕ بە تەواوی رابگەیەنن، ئەوكات نرخی نەوت بە شێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت”.
وتەكانی ترەمپ لە كاتێكدایە كە ئێران بە هیچ شێوەیەك بەڵێی بۆ مەرج و داواكارییەكانی ئەمەریكا نەكردووە و تەنها مەرجیشی بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز بە رووی كەشتییە نەوتهەڵگرەكاندا بەستووەتەوە بە هەڵگرتنی سەرجەمی سزاكان لەسەر وڵاتەكەی.
ئ پ