مه‌ودا میدیا-
به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه‌ى جیهانی، نرخى زێڕ و زیو دابه‌زینیان كرد، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌گه‌رى به‌رزكردنه‌وه‌ى سوودى بانكییه له لایه‌ن بانكى فیدراڵیى ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زێڕ بۆ 4279 دۆلار دابه‌زى، هاوكات، نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زیو بۆ 62 دۆلار دابه‌زى، پاشه‌كشه‌ى بازاڕى ئه‌و دوو كانزایه، به‌هۆی ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وى سوودى بانكییه.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا كۆده‌بێته‌وه و به‌پێى پێشبینییه‌كان، بڕیار له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى سوودى بانكى ده‌دات، ئه‌مه‌ش هۆكارى دابه‌زینى ئه‌و دوو كانزابوو.
ئه‌گه‌ر بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا رێژه‌ى سوود به 25 خاڵ به‌رزبكاته‌وه، ئه‌وكات نرخى زێڕ و زیو دابه‌زینى زیاتر ده‌كه‌ن.
له راپرسییه‌كى وه‌به‌رهێنه‌رانى جیهان، به رێژه‌ى سه‌دا 58 پێیان وایه، بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا رێژه‌ى سوود به 25 خاڵ به‌رزده‌كاته‌وه.
له لایه‌كى تره‌وه ئامارى هه‌لى كار و بێكاریی ئه‌مه‌ریكا له كۆتایی هه‌فته بڵاوده‌كرێته‌وه، ئه‌ویش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر زێڕ و زیو هه‌یه، ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌لى كار كه‌مى كردبێت، ئه‌وه نرخى زێڕ و زیو به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌لى كار زیادى كردبێت، زێڕ و زیو زیاتر داده‌به‌زن.
هه‌روه‌ها، ئیداره‌ى دۆناڵد تره‌مپ فشارى زۆریان له‌سه‌ر بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا كردوه بۆ ئه‌وه‌ى له برى به‌رزكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى سوودى بانكى، لانى كه‌م وه‌ك خۆى بیهڵنه‌وه، هه‌رچه‌نده تره‌مپ داواى دابه‌زینى سوود ده‌كات.
ع