مه‌ودا میدیا-
ئاژانسێكى جیهانیی بڵاویكرده‌وه، له رۆژى سێشه‌ممه، عیراق ئه‌و سزایان به‌سه‌ر ئێران جێبه‌جێ ده‌كات كه له بوارى فڕۆكه‌وانیی به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه.
ئاژانسى فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، عیراق بڕیاری دا لە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممەوە گەشتەکانی سەرجەم کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی ئێران رابگرێت.
باس له‌وه‌شكراوه، جێبەجێکردنی ئه‌و بڕیاره وه‌ك وەڵامدانەوەی هۆشدارییەکی توندی وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا بووه، كه هەڕەشەی سەپاندنی سزای دارایی قورس دەکات بەسەر هەر لایەنێکدا پێشوازی لە فڕۆکەکانی تاران بکات.
هه‌فته‌ى رابردووتر، وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا سزاى فڕۆكه‌وانیی به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند وه‌ك به‌شێك له سزا ئابوورییه‌كانى سه‌ر ئه‌و وڵاته.
ع