مەودا میدیا-
بە پێچەوانەی بۆچوونەكانی پێشووترەوە، دكتۆرێكی پسپۆڕی مێشك و دەمار هۆشداری توند دەدات لە خواردنی دوگ و چەوری و دەڵێت “تكایە بە گوێی كەس مەكەن و دوگ و چەوری مەخۆن”.
د. سەروەر باجەڵان، پزیشكی پسپۆڕی مێشك و دەمار، لە بارەی ئەو دەنگۆیانەی لەسەر پێویستی خواردنی دوگ و چەوری بڵاوبووەتەوە هۆشدارییەكی توندی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت “كۆمەڵگە جیهانییەكان بەشێوەیەكی تەندرووست مامەڵە لەگەڵ نەخۆشییەكانی دڵ و مێشك دەكەن و رێگە بەوە نادەن كەسێك بە ئارەزووی خۆی دوگ، چەوری و زەردێنەی هێلكە بخوات”.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات “خواردنی ئەم جۆرە چەورییانە دەبێتە هۆی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشك”.
ئەو دكتۆرە پسپۆڕە داواش لە هاوڵاتییان دەكات بە گوێی كەسانی ناشارەزا نەكەن كە بەبێ هیچ بەڵگە و توێژینەوەیەك قسە دەكەن و دەڵێت “تكایە لە خواردنی دوگ و چەوری دوور بكەونەوە”.
ئ پ