گه‌رووى هورمز له‌ ده‌سه‌ڵاتى ئێران نه‌ماوه‌

مه‌ودا میدیا-

کۆمپانیای بلێر، کۆمپانیایەکی تایبەتە بە بەدواداچوونی زانیارییە دەریاییەکان، پێی وایە ئێران دەستی کردووە بە لەدەستدانی کاریگەرییەکانی بەسەر گەرووی هورمزدا، ئەو ڤێڕەوی ئاوییە گرنگە کە بووەتە چەقی ململانێکانی لەگەڵ ئەمه‌ریکا.

مات سمیس، بەڕێوەبەری توێژینەوەی کاڵاکانی کلیر دەڵێت “بە لەبەرچاوگرتنی قەبارەی زۆری نەوت کە بەناو گەرووەکەدا دەڕژێت، روونە کە ئێران کاریگەری و کۆنترۆڵی خۆی بەسەریدا لەدەست دەدات”.

لەم بەیاننامەیەدا کە سی ئێن ئێن بڵاوی کردۆتەوە، سمیس ئاماژەی بە تێپەڕبوونی بڕێکی زۆر لە نەوتی خاو لە گەرووی هورمز لەژێر پاراستنی سوپای ئەمه‌ریکا و لەگەڵ ئێران بە وردی چاودێری دەکرد.

بەگوێرەی بلێر، تێکڕای رۆیشتنی رۆژانەی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان لەم رێڕەوی ئاوییە گرنگە، هەفتەی رابردوو گەیشتووەتە 13.1 ملیۆن بەرمیل. ئەمەش کەمێک کەمترە لە سەدا 80ى رۆیشتنی رۆژانەی پێش جەنگ کە 17.1ملیۆن بەرمیل بوو.

کۆی گشتی رۆیشتنی نەوتی خاو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، چ لە رێگەی گەرووی هورمزەوە بێت یان لە رێگەی بەدیلەوە، گەڕاوەتەوە بۆ 98%ی ئاستی پێش جەنگ، بەپێی داتاکانی کۆمپانیای JPMorgan Chase.

داتاکانی کۆمپانیای JPMorgan ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆگای نەوتی جیهانی لە ماوەی جەنگدا نزیکەی دوو ملیار بەرمیل دابەزیوە.

سەرەڕای ئەوەش، بازاڕ بەهۆی چارەسەرە داهێنەرەکانی وەک گۆڕینی رێڕەوی بۆرییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گواستنەوە بە پشتیوانی سەربازی، لەگەڵ زیادبوونی بەرهەمهێنان لە دەرەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دابەزینی خواستی جیهانی، بە خۆڕاگری ماوەتەوە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان