مه‌سعود پزیشكیان: به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شمان ده‌وێت له‌برى ئاسایش له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ڕه‌شه‌

مه‌ودا میدیا-

مه‌سعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە لوتکەی کۆبوونەوەی دەوڵەتانی هاوبەرژەوەندیی وتی “بانگھێشتنی ئێران بۆ ئەم لوتکە دەرفەتێکە بۆ کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێی ھاوکاریی لەگەڵ وڵاتانی ئەم مەکۆیە”.

وتیشى “بەستنەوەی تواناکانی ناوچەکە بە یەکەوە مەرجێکی پێشوەختەیە بۆ زیادکردنی خۆڕاگری هەرێمەکەمان لە بەرانبەر تەحەددیاتی ئێستا”.

باسى له‌وه‌شكرد “بەرژەوەندیی هاوبەشمان لە کێبڕکێی نێوان ڕێگاکاندا نییە بەڵکو لە بەستنەوەی رێگاکاندایە، ئەمڕۆ زیاتر لە جاران پێویستمان بە فرەلایەنی راستەقینە هەیە لە ناوچەکەدا”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئێمە پەیوەندیمان دەوێت لەبری پچڕانی پەیوەندی، هاوکاریی لەبری کێبڕکێی وەرچەرخان، وابەستەیی یەکتر لەبری وابەستەیی تاکلایەنه‌ و ئاسایش لەسەر بنەمای متمانە و بەرژەوەندیی هاوبەش لەبری ئاسایش لەسەر بنەمای هەڕەشە”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان