مهودا میدیا-
میدیاكانى ئێران بڵاویانكردهوه، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران، یەکێک لە شارە مووشەکییە ژێرزەمینییەکانی ئێرانیان نمایشكرد.
بهپێى ئهو ههواڵهى میدیاى ئێران كه ئاژانسى نیمچهفهرمى میهر بڵاویكردووهتهوه، عهلى عەبدوڵڵاهی، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان و مەجید مووسەوی، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران، یەکێک لە شارە ژێرزەوینییە مووشەکییەکانی ئێرانیان نمایشكردووه.
بەرپرسانی باڵای سەربازیی بەشێک لەم مەکۆیە و تواناکان و ئامادەیی ئۆپەراسیۆنی یەکە مووشەکییەکانی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانیان بەسەرکردووهتهوه.
شارە مووشەکییەکانی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران بە بەشێک لە ژێرخانی بەرگریی وڵات دادەنرێت و رۆڵیان هەیە لە زیادکردنی رێگریکردن و وەڵامدانەوەی هەڕەشە ئەگەرییەکان.
ع