مەودا میدیا-
یاسای مۆڵه‌تی پێنج ساڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایەتیی كۆمار كرا و دوای په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه، ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عیراق بڵاوده‌كرێته‌وه‌و ده‌چێته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
بەپێی یاساکە، فەرمانبەری هەمیشەیی کە دوو ساڵ خزمەتی هەبێت ، دەتوانێت بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە مووچەی بنەڕەتی مۆڵەت وەربگرێت و لەو ماوەیەدا بۆی هەیە بخوێنێت، بەڵام بڕوانامەکەی بۆ مەبەستی وەزیفی ئەژمار ناکرێت، هەروەها یاساکە (فەرمانبەرانی گرێبەست) ناگرێتەوە.
هه‌ر به‌پێی یاساكه، دوای ئه‌م پێنج ساڵه‌وه، فه‌رمانبه‌ر بۆی هه‌یه بۆ جاری دووه‌م موڵه‌تی پێنج ساڵی تر وه‌ربگرێت، به‌ڵام بۆ پێنج ساڵی دووه‌م (نیوه‌ی مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی) بۆ خەرج دەکرێت.
ب ح