مه‌ودا میدیا-
ماوه‌ى 40 رۆژه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان دابه‌شنه‌كراوه، سه‌ره‌ڕاى نه‌دانى مووچه‌ى مانگى 11 و 12ى ساڵى رابردوو.
ئه‌مڕۆ 40 رۆژ به‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 10ى ساڵى رابردوو تێده‌په‌ڕێت كه له كۆتایی مانگى 12ى ساڵى رابردوو دابه‌شكرا، له‌و كاته‌وه فه‌رمانبه‌ران مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “بۆ ئه‌وه‌ى هیچ مانگێك مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له واده‌ى خۆى دوانه‌كه‌وێت، پێویسته هه‌رێم لیستى مووچه و 120 ملیاره‌كه زووتر له ئێستا ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات، هه‌روه‌ها نه‌وتیشى له رێگه‌ى به‌غداوه ههناردهكردبێت”.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم مووچه‌ى مانگى یه‌كى ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتووه، مووچه‌ى مانگى 11 و 12ى ساڵى رابردووشیان وه‌رنه‌گرتووه و به تێكڕا 100 رۆژه مووچه‌یان دواده‌كه‌وێت.
ع