مەودا میدیا-
وتەبێژیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئاشکرایکرد بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی گۆڕانکاریی لەسەرجەم ئۆرگانەکان لەپێناو خۆسازدانەوەو نوێکردنەوەی پەیکەربەندیی رێکخراوەیی دەکات.
کاروان گەزنەیی، وتەبێژیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند “هیچ رێککەوتنێک لەنێوان یەکێتی و پارتیدا نەکراوە، بەڵام کۆبوونەوەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچووە”
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ژمارەیەک ئۆرگانی نوێ زیاد دەکرێت و هیچ کادرێکی یەکێتی بەهۆی یەکخستنەوەی ئۆرگانەکان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان نانبڕاو ناکرێت”.
ب ح