مەودا میدیا-
بەهۆی بەردەوامی گەمارۆی سەر شاری کۆبانی لەلایەن چەتەکانی جۆلانییەوە منداڵێکی تری کورد لە شارەکە بەهۆی هەناسە تەنگییەوە گیانی لەدەستدا.
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە، منداڵەکە ناوی (دڵدار رێزان حسۆ)یە و تەمەنی ساڵە و لە نەخۆشخانەی ئەلجاملی شاری حەڵەب چارەسەری تەندروستی وەرگرتووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو پزیشکەی چارەسەری دڵداری لابووە لە شاری حەلەب، دەیتوانی چارەسەری بکات و رێگە لە مردنی بگرێت، بڵام بەهۆی داخستنی رێگای نێوان کۆبانی و حەڵەب، منداڵەکە گیانی لەدەستداوە.
ب ح