مەودا میدیا-
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاشکرایکرد بەردەوامبوونی جەنگ و فراوانبوونی ئاڵۆزییەکان دەبێتەهۆی پەککەوتنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند “”بەهۆی فراوانبوونی هێرشەکان و بەردەوامیی ئاڵۆزییەکان فرۆشتنی نەوت و ئاستی بەرهەمهێنان بۆ ئێرانیش سەخت دەکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێشتر دۆناڵد ترەمپ، جەختی لەوە دەکردەوە کە نرخی نەوت زۆر بەرز نابێتەوە، بەڵام دوای بەرزبوونەوەی خێرای نەوت لە بازاڕەکان ، ئێستا قسە لەسەر دەستکارییکردنی نرخەکەی دەکات”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئەو دۆخەی ئێستا دروست بووە، تەنها هەڕەشە نییە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا، بەڵکو زیانێکی گەورە بە وڵاتانی ناوچەکە و تەواوی جیهانیش دەگەیەنێت”.
ب ح