نابێت هەرێم رێگە بە عیراق بدات نەوت هەناردە بکات

مەودا میدیا-

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد چەند رۆژێکه دەنگۆی ئه‌وە هه‌یه کە عیراق دەیەوێت له رێگای بۆری نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانەوە، نه‌وتەکەی بنێرێتە ده‌ره‌وه‌، نابێت حکومه‌تی هه رێم ئه‌و هه‌ڵه‌یه بکات و رێگا بە بەغدا بدات نه‌وت هه‌نارده‌ بکات.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند “دەبێت هەرێم ئە و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌ی پێشتر ده‌ینارده‌ ده‌ره‌وه‌ رایبگرێت تا هه‌موو داواکاریه‌كانی هه‌رێم چاره‌سه رو جێبه‌جێ ده‌کرێت، له بواری سیاسی، جوگرافی، دارایی، په‌یوه‌ندیی، خزمه‌تگوزاریی و مووچەكانی داهاتووش کۆتایی پێ بێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “نه‌ک هه‌موو رۆژ و مانگ وساڵێک، عیراق له‌سه‌ر مووچە کێشه بۆ کوردستان دروستبکات، نابێت به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان جارێكی تر فریو بخۆن و داوای بێبه‌رانبه‌ری بەغدا قبوڵ بکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان