مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا بڕیار له باره‌ى سوى بانكى ده‌دات و به‌پێى پێشبینییه‌كانیش، سوى بانكى به جێگیریی ده‌مێنێته‌وه.
بانك و ناوه‌نده داراییه‌كانى جیهانیی پێشبینیی ئه‌وه ده‌كه‌ن، بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا سوى بانكى له نێوان %3.50 بۆ %3.75 به جێگیریی بمێنێته‌وه و هیچ گۆڕانكارییه‌ك نه‌كرێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دابه‌زینى نرخى زێڕ و زیو ده‌بێت.
دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا فشارێكى زۆرى له جیرۆم پاوڵى سه‌رۆكى بانكى قیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا كردووه كه سوى بانكى دابه‌زێنێت، له پێناو گه‌شه‌ى ئابووریی، به‌ڵام به دور ده‌زانرێت پاوڵ پابه‌ندیی ئه‌و فشاره‌ى تره‌مپ بێت.
بڕیاره كاتژمێر 9 و 30 خوله‌كى شه‌و به كاتى هه‌رێمى كوردستان پاوڵ وتارێك پێشكه‌ش بكات و بڕیاریش له باره‌ى سوى بانكى له لایه‌ن ئه‌ندامانى بانكه‌كه‌وه بدرێت، كه به‌هۆیه‌وه كاریگه‌ریی گه‌وره‌ى له‌سه‌ر بازاڕه‌كانى جیهان ده‌بێت.
ع