مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران وه‌ڵامى ئهمهریكاو دۆناڵد تره‌مپ و ماڵپه‌ڕێكى ئه‌مه‌ریكاى دایه‌وه له باره‌ى گفتوگۆ و رێككه‌وتن و دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران دایه‌وه.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویكرده‌وه “تا ئێستا هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئەمه‌ریکا ئەنجام نەدراوە، هەواڵی ساختە بۆ دەستکاریکردنی بازاڕی دارایی و نەوت و دەربازبوونە لەو تاڵاوەی کە ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل تێیدا گیریان خواردووە”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر ماڵپەڕی ئەکسیۆسى ئه‌مه‌ریكا بڵاویکردەوە “چەند پەیوەندییەک لە ئارادان بۆ رێکخستنی دیدارێک لەم هەفتەیەدا لە وڵاتی پاکستان، بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە، شاندەکەی ئەمه‌ریکا لە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ و کۆشنەر، زاوا و راوێژکاری پێشووی دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا پێکدێن، ڕاستەوخۆ شلەگەڵ قالیباف دەستیان بە دانوستان کردووە.
ع