مەودا میدیا-
سەرۆک کۆماری ئێران ئاشکرایکرد شاندی باڵای وڵاتەکەیان لە پاکستان ئامادەن و پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئێرانن و بە شێوەیەکی بوێرانە دانووستان دەکەن.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند “دوژمن پێی وابوو تاران ناتوانێت زیاتر لە چەند رۆژێکی کەم بەرگریی بکات و خۆڕاگر بێت، بەڵام گەلەکەیان خۆڕاگریی کرد و دوژمن لە بەرانبەریاندا بێدەسەڵات بوو”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پرۆسەی خزمەتگوزاریی بۆ هاوڵاتییان بۆ ساتێکیش راناگیرێت و هەر ئەنجامێکیش لە دانووستان بەدەستبێت، حکومەت هەر لە خزمەتی خەڵکدا دەبێت”.
ب ح