مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی كەشناسی، سبەینێ یەكشەممە 26/4/2026 حاڵەتی نوێی ناسەقامگیریی كەشوهەوا لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە و ئەگەرێكی زۆر هەیە لەگەڵ بارانبارین تەرزەش ببارێت.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند” پێشبینی دەكەن مەودای نیوەڕۆی سبەینێ یەكشەممە بۆ ئێوارەی رۆژی سێشەممە لە ناوچە جیا،جیاكانی هەرێمی كوردستان بە شێوازی پچڕ،پچڕ باران ببارێت بە تایبەت لە نیوەڕۆ تا ئێوارە”.
وتیشی” هەندێك كات تاوەبارانی بەخوڕ دەبارێت لەگەڵ روودانی هەورەگرمە و هەورەبروسكەی بەهێز و ئەگەرێكی زۆریش هەیە كە تەرزەی بەهێز ببارێت، بەڵام مەرج نییە هەموو كاتەكان بە بەردەوامی باران ببارێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” رۆژی یەكشەممە و دووشەممە پلەكانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو بە رێژەی 4 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە”.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی هۆشداریشیدایە هاوڵاتییان لەوەی كە تا بۆیان دەكرێت ئەم چەند رۆژە نزیكی شوێنی بەرز نەبنەوە و سەردانی ناوچە شاخاوییەكان نەكەن، چونكە كەش سەقامگیر نابێت و ئەگەری روودانی هەورەبروسكەی بەهێز هەیە”.
ئ پ