مهودا میدیا-
وهزارهتى دهرهوهى ئیمارات ئهمڕۆ دووشەممە بە توندی ئیدانەی هێرشەكانى ئێرانی کرد کە تانکەرێکی نیشتمانیی ئادنۆک بە بەکارهێنانی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە کاتی تێپەڕاندنی گەرووی هورمزدا کردە ئامانج.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوە ئیمارات هاتووه “ئەو هێرشە پێشێلکارییەکی ئاشکرای بڕیارنامەی 2817ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی پێکدەهێنێت کە جەخت لەسەر ئازادیی کەشتیوانیی دەکاتەوە، بەئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان یان پەکخستنی ڕێگا دەریاییە نێودەوڵەتییەکان”.
باس لهوهشكراوه “بەئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان و کەڵک وەرگرتن لە گەرووی هورمز وەک ئامرازێک بۆ فشاری ئابووری یان رەشبگیری کردەوەیەکی چەتەی دەریایی لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە پێکدەهێنێت و هەڕەشەی راستەوخۆیە بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەکە و گەلەکەی و هەروەها بۆ ئاسایشی وزەی جیهانی”.
ههروهها “پێویسته ئهو هێرشانه رابگیرێن، پابەندبوونی تەواوی خۆی بە راگرتنی هەموو کردەوە دوژمنکارانە و کردنەوەی تەواوەتی و بێ مەرجی گەرووەکە مسۆگەر کرد، بەمەش ئاسایشی ناوچەکە و سەقامگیریی ئابووری و بازرگانیی جیهانیی بەدەست دەهێنێت”.
ع